بەغداد – ا ه ع دكتۆر سەلمان ئەلجومەیلی سەرۆكی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراقی سعودی و وەزیری بازرگانی بەوەكالەت و وەزیری پلاندانان لە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنەكەدا كە لەبارەگایی ئەنجومانی وەزیران بەرێوەچوو و دكتۆرمەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئامادەیبوو تەئكیدیكردەوە لەسەر بەرەوپێشچونی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتی دۆست دوایی دروستكردنی ئەو ئەنجومەنە. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنیەكی دەست ئاژانسی ئەلعراقییە (ا ه ع) كەوتووە جومەیلی ڕایگەیاند:" مانگی رابردووچەندین چالاكی بەخۆیەوە بینیوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەوانە سەردانی هاوبەش و كردنەوەی ئاسۆیی هەوبەش و هاوكاری لە زۆربەی بوارەكاندا كە ئیجابی دەبێت بۆ هەردوو لا. داواشی كرد كار لەسەر هەموو ئەو مەلەفانە بكرێت كە پێشكەشكراون تاكو بگەنە كۆتایی و بەشێوەی یاداشتنامەی هاریكاری لە هەموو بوارەكاندا. وتیشی سعودیە گرنگێكی زۆر بەپەیوەندیەكانی دەدات لەگەڵ عێراقدا و برایانمان لە سعودیە ویستی توندوتۆڵكردنەوەی پەیوەنیەكانیان لا مەبەستە و دەخوازن لەبواری وەبەرهێنان و بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ دا لەگەڵ عێراق خزمەت بكەن.