بەغداد – ا ه ع عەمار حەكیم سەرۆكی هەوپەیمانی نیشتمانی ڕۆڵی فۆنیۆ ئێوایی بەرز نرخاند لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی عێراق و ژاپۆن، ڕاشیدەگەێنیت هەردوو گەلی دۆست لەبەرەو پێشبردن و پێشخستنی پەیوەندیەكانیان لەهەموو بوارەكان بەردەوام دەبن. ئەمڕۆ لەمیانەی پێشوازی كردنی لە باڵێوزی ژاپۆن كە ئەمڕۆ وادەی كاركردنی لە عێراق كۆتایی هات ڕاێگەیاند ژاپۆن توانایەكی باشی هەیە بەتایبەتی لەبواری وەبەرهێناندا بۆیە دەتوانێت لەوبوارەدا پاڵپشتی و پشتوانی عێراق بكات بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی ژێر خانی وڵاتەكەمان.