یەحیا رەسوڵا: لە فەلوجە دەستبەسەر دوو حەشارگەی چەك و تەقەمەنیدا گیرا

ئەمنی
  • 27-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزێكی هەواڵگری سەربە فەرماندەیی پرۆسەكانی ئەنبار دەستیگرت بەسەر دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش كە 237 بۆمبی چێندراوی تێدابوو. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە رایگەیاند:"مەفرەزەیەكی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی 14 ی فەرماندەیی پرۆسەكانی خۆرهەڵاتی ئەنبار، لە میانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا بۆ دۆزینەوەی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش، بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری توانی دەستبەسەر دوو حەشارگەی ئەو تیرۆریستانەدا لە ناوچەكانی نعێمیە و حەی سەناعەی سەربە قەزای فەلوجە بگرێت". وتیشی "لەو دوو حەشارگەیەدا دەستبەسەر 237 بومبی چێندراوی جۆراوجۆردا گیرا كە ژمارەیەكیان بۆ تەقاندنەوە ئامادەكرابوون