بە بۆنەی راگەیاندنی سەركەوتنی تەواوەتی بەسەر تیرۆریستانی داعش و راگەیاندنی ئازادكردنی تەواوی خاكی عێراق لەلایەن دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، وەزەرەتی دەرەوەی ژاپۆن پرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكات. لەوبارەیەوە باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا پێرۆزبایی خۆی بە بۆنەی رزگاركدنی تەواوی خاكی عێراق دەبڕی و بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ دەستەبەركردنی ئاشتی لەقەڵەمی دا. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە ژاپۆن ستایشی یەكێتی و هەماهەنگی گەلی عێراق دەكات لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و دوپاتیشیدەكاتەوە بەردەوامدەبن لەسەر پشتیوانیكردنی گەلی عێراق، داواش دەكەن ناكۆكیە ناوخۆییەكان لەرێی گفتوگۆ و بەپێی دەستور چارەسەر بكرێت و بەربگیرێت لەگەڕانەوەی تیرۆر و توندوتیژی بۆ ناوچەكە.