عەبادی: هەندێك لایەن هەن ریكلام بۆ تیرۆر دەكەن

  • 26-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرك وەزیرن، ئەمڕۆ سێ شەممە، لە كۆنفرانسی حەفتانەی دا كە ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقیەش ئامادەیی بوو ڕایگەیاند: ئەو پرۆسەی ڕەفاندنەی كەلەسەر ڕێگایی كەركوك دیالی ڕویداوە پرۆسەیەكی تیرۆریستیە، هەندێك كەس ولایەنیش هەن دەیانەوێت ناكۆكیە سیاسیەكان بگەێنە ڕادەێكی مەترسیدار. عەبادی وتیشی كەسان ولایەن هەن ریكلام بۆ تیرۆر دەكەن و هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە بۆ ئەوەی وڵات لاواز بكەن لەوبارەیەوە داوای لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كرد كە هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست بڵاو نەكەنەوە بەتایبەت لەسەر دواین هەوڵی ڕەفاندن كە بەم دوایانە ڕوییداوە. سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: توندوتیژێكی زۆر لەئارادایە بۆ شكست پێهێنانی پڕۆسەی هەڵبژاردن كە بەسوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان و بڵاوبونەوەی پرسیارەكان و ڕفاندنی مەدەنی دەستی پێ كردووە. لە لایەكی ترەوە عەبادی تەئكیدی لەسەر پێویستی ڕاماڵینی چەك كردەوە لە گروپە چەكدارەكانی ناو عێراق بەتایبەتی پارتی كرێكارانی كوردستان وتیشی ئەنجومەنی وەزیران تاوتۆیی توندوتۆڵكردنی سنوری سێ گۆشەیی نێوان عێراق و توركیا و ئێران كرد ڕاشیگەیاند حكومەت بەهەموو دەسەڵاتەكانی كار دەكات بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان، ئەوەش تا دوا ڕۆژی تەمەنی بەردەوام دەبێت.