بەغداد – ا ه ع كازم ئەلعقابی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنوریەكان لەدیدارێكی دا لەگەڵ فاتیح یەڵدز بالێۆزی توركیا كردنەوەی دوو دەروازەیی سنوریان تاوتۆێ كرد. لەبەیاننامەێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی ئەلعیراقییە(ا ه ع) كەوتووە نوسینگەی ڕاگەیاندنی دەستەی خاڵە سنوریەكان ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ هەردوو لا تاوتوێی بەرەو پێشبردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوووڵاتیان كرد بەو جۆرەی لە بەرژەوەندی هەردوولادایە، هەروەها باسیان لەكردنەوەی دوو دەروازەیی سنوری كردوە لە عێراق لەنزیك فیشخابور و لە توركیا دەروازەیی ئافاكۆی كە دەبنە هۆكاری گەشاسەندنی ئابوری و بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات دا. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە توركیا ئامادەیی خۆیی نیشانداوە بۆ دروستكردنی ئەو دەروازانە بۆ دووبارە بونیاتنانەوەیی ژێر خانی ئابوری.