بەغداد – ا ه ع دكتۆر سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا لە عێراق تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵاتیان كرد لەگەڵ رۆڵی روسیا لەدۆسیەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێناندا. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند:"هەر دوولا تاوتوێی گۆڕانكارییەكان و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و ناوچەكەدا كرد، لەگەڵ هەماهەنگی نێودەوڵەتی لەدۆسیەی ریشەكێشكردنی تیرۆر و پەیوەندی دۆستانەی رێگەكانی بەرێوپێشبردنی لەنێوان هەر دوو وڵاتدا". جبوری تەئكیدیكردەوە" عێراق خوازیاری پتەوكردنی پەیوەندیەكانیەتی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا بە تایبەت روسیا كە رۆڵی بینیوە لە پشتیوانیكردنی عێراق لەشەڕی دژ بە تیرۆر"، وتیشی" روسیا و عێراق مێژوییەكی دوور و درێژیان هەیە لەپەیوەندی لەتەواوی بوارەكاندا بە تایبەت لە دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێناندا". لای خۆیەوە "باڵیۆزی روسیا پەرۆشی وڵاتەكەی نیشاندا لەپێشكەشكردنی پشتیوانی بۆ عێراق لەریشەكێشكردنی تیرۆر و هەروەها دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێناندا".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات