بەغداد – ا ه ع نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵوێزی كۆماری ڕوسیاكرد. نوسینگەیی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆك كۆمار عێراق ڕایگەیاند: لەدیدارێكدا جێگری سەرۆك كۆمار و باڵوێزی ڕوسیا باسی پتەوكردنی پەیوەندیەكان و كاری هاوبەشیان لەنێوان هەردوو وڵات كرد لەتەواوی بوارەكاندا، هەروەها باسی پێشهات و گۆڕانكاریە سیاسی و ئەمنیەكانی ناوچەكە و جیهان كرا، ڕونیشی كردەوە قوناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە پێك هێنانی حكومەتێكی دوور لە پشكپشكێنە و حكومەتی لێكتێگەیشتن دەبێت كە كاری لە پێشینەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بۆ عێراقیەكان و یەكپارچەیی و ئاسایش و ئارامی عێراق دەپارێزێت.