له هه‌رێمی كوردستان 300 كۆمپانیای گه‌شتیاری ناوخۆیی هه‌یه كه زۆربه‌یان گه‌شتیاری ناوخۆ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ن و ته‌نها پێنج لهكۆمپانیانه كاری هێنانی گه‌شتیاری ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا زیاتر له 100 كۆمپانیای ده‌ره‌كی ریكلامیان بۆ هێنانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه عوسمان باشقالی كه‌رتی گه‌شتیاری ئه‌مڕۆ له جیهان دا به یه‌كێك له سیكته‌ره‌كانی هه‌ره سه‌ره‌كی بواری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه رۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری وڵاتان. هه‌روه‌ها رۆژ له دوای رۆژ گرینگی ئه‌م كه‌رته له سه‌ر ئاستی جیهان دا زیاد ده‌بێت و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش له نێو كابینه‌ی حكومه‌ت دا وه‌زاره‌تێك به ناوی وه‌زاره‌تی گهشتو گوازار هه‌یه جگه له‌مه‌ش كۆلیژ وپه‌یمانگای تایبه‌ت به كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها كه‌رتی گه‌شتیاری له چه‌ندین وه‌لاتی جیهان وه‌كو ئیتالیا و ئیسپانیا و یونان و توركیا و مه‌كسیك بۆیته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری ئه‌م وڵاتانه.له‌هه‌رێمی كوردستانیش چه‌نده‌ها شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه و ده‌سته‌ی گهشتو گوزار هه‌یه كه‌تایبه‌ته به كه‌رتی گه‌شتیاری و له دیدارێكدا نادر رۆستایی ووته‌بێژی ده‌سته بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی گه‌شتیاری له هه‌رێم و هاتنی رێژه‌ی گه‌شتیاران له رۆژانی چه‌ژنی ره‌مه‌زاندا وراگهیاند" له رۆژانی جه‌ژندا رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران روویان له شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و به‌پێ ئاماره نافه‌رمییه‌كان نزیكه 150 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شار و ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێم كردووه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیاتر بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری و بواری ئابووری ئه‌م شار و ناوچانه. سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه و ستراتیژی ده‌سته‌ی گهشتو گوزار له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتوو رۆستایی راگه‌یاند" بەپێی ستراتیژیەتی دەستەی گەشتوگوزار، كەرتی گەشتیاری دەكەین بە یەكێك لە سەرچاوەكانی داهاتی هەرێم، ئەوەش لە رێگەی ئەنجامدانی پرۆژه‌ی تایبه‌ت و كۆنفراس و سیمینار لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە، بەڵام هەموو ئەو رووداوە نەخوازراوانەی وەك شەڕی داعش و قەیرانەكانی تر كە بە سەر ناوچەكەدا هاتوون، رێگربوون لەوەی رێژەی گەشتیاری وەك پێویست بەرز بكرێتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، "بەپێی پلانی ئێمە دەبوایە ئێستا ساڵانە 5 ملیۆن گەشتیارمان هەبێت، بۆ ساڵی 2025 پێویسته ئەو رێژەیە ببێت به 7 ملیۆن گەشتیار و داهاتی كەرتی گەشتیاریش بۆ 2 ملیار دۆلار زیاد ببێت . نادر رۆستی روونیشكردەوە، ئەگەر هیچ رووداو و قەیرانێكی دیكە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان نەبێتەوە، لە سەر ئەو پلان و ستراتیژیەتی خۆیان كاردەكەن و دڵنیان كەرتی گەشتیاری دەكەن بە یەكێك لە سەرچاوەكانی داهات بۆ هەرێمی كوردستان. سه‌باره‌ت به كۆمپانیه تایبه‌ته‌كانی كه‌رتی گه‌شتیاری ورۆڵیان له هێنانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد رۆستایی وتی" له هه‌رێمی كوردستان 300 كۆمپانیای گه‌شتیاری ناوخۆیی هه‌یه كه زۆربه‌یان گه‌شتیاری ناوخۆ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ن و ته‌نها پێنج لهكۆمپانیانه كاری هێنانی گه‌شتیاری ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا زیاتر له 100 كۆمپانیای ده‌ره‌كی ریكلامیان بۆ هێنانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه. ئاشکراشی کرد، كه به‌پێێ ڕێنماییه‌كانی ده‌سته، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ناوخۆ گه‌شتیار بباته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا ده‌بێت رسومات بدات كه بڕی ئه‌و ڕسوماته‌ی له كۆمپانیای بردنی گه‌شتیار بۆ ده‌رەوه وه‌رده‌گیرێت زۆر زیاتره له‌و كۆمپانیایه‌ی كه گه‌شتیار ده‌هێنێته ناوەوەی هه‌رێمی كوردستان و به كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه كه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك 100 گه‌شتیاری ناوخۆ بباته ده‌ره‌وه ده‌بێت 25 گه‌شتیاری ده‌ره‌وه‌ش بهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستشان، ساڵانه‌ش له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت مۆڵه‌تی كاركردن نوێ بكه‌نه‌وه به پێچه‌وانه‌وه رێگه‌ی كاركردنیان لێ ده‌گیردرێت. سه‌باره‌ت به رووداوی خنكای گه‌نجێكی كورد له‌كاتی هه‌وڵدانی بۆ رزگاكردنی گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب له رووباری چۆمان لە نزیك گوندی بەرسیرین له رۆژنی جه‌ژندا، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گهشتو گوزار رایگه‌یاند" رووداوی خنكانی هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان به‌ناوی (جه‌بار عوسمان) لە پێناو رزگاركردنی گیانی گەشتیارێكی میوان، رووداوێكی كەم وێنەیە و پڕاوپڕە لە هەستی مرۆڤایەتی و لە رێزگرتن لە میوان و گەشتیار، چونكە لە كاتی خنكانی ئافرەتە گەشتیارەكە كوڕەكانی خۆی لەوێ ئامادەبوونە، بەڵام جەباری تەمەن 19 ساڵ و جوانە مەرگ خۆی كردووەتە قوربانی. به‌راستی ئه‌م رووداوه بووە مایەی نیگەرانی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵەی هەردوو قوربانی، به‌ڵام سەرەڕای هاوخەمیمان جەخت لەوە دەكەینەوە كە گەشتیاران پێویستە پابەندی رینمایەكانی بەرگری شارستانی و شوێنەكانی گەشتیاری بن و روو لەو شوێنانە نەكەن كە مەترسیدارن و ژیانی مرۆڤ دەخەنە مەترسیەوە. هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی گهشتو گوزار وه‌كو رێزگرتنێك بۆ گیانی هاووڵاتی جەبار عوسمان ئەحمەد، به‌سومبولی قوربانی بەرزی میواندۆستی و رێزگرتن لە گەشتیار سەیر دەكات و بڕیار دەدات كە هۆلی سەنتەری راهینانی گەشتیاری لە شاری هەولێر وەك ریزگرتن بەناوی جەبار عوسمان بكات و بیكاتە سومبلی قوربانی میوانداری.
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو