حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان سەرپەرشتی نمایشێكی سەربازی كرد كە بەبۆنەی رۆژی سەركەوتنی گەورە رێكخرابوو كە تێیدا ئازادكردنی تەواوی خاكی عێراق و دەركردنی تیرۆریستانی داعش راگەیەندرا. ئەو نمایشەش لە ژێر ناوی "نمایشی سەركەوتنی گەورە" لە گۆڕەپانی ئاهەنگەكان لە ناوچەی سەوز لە ناوەراستی شاری بەغدا رێكخرا. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاویكراوە، نمایشە سەربازییەكە بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان رێكخراوە. لە چوارچێوەی نمایشە سەربازییەكەشدا پێكهاتەی سەرجەم هیزە سەربازییەكان و هێزەكانی هەر دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و كەسوكاری شەهیدان بەشدار بوون. پێشتریش دكتۆر حەیدەر عەبادی ئازادكردنی تەواوی خاكی عێراقی لە تیرۆریستانی داعش راگەیاند.