بابل – ا ه ع سەرۆكایەتی پولیسی بابل، ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند: دوو كەسیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارن بە دزیكردن لە ماڵان لەناوەڕاستی شاری حلە. عادل ئەلحسێنی ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی حلە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەلعیراقیە (ا ه ع) ڕایگەیاند: "پۆلیس و هێزەكانی نەهێشتنی تاوان دوو كەسیان بەتۆمەتی دزیكردن لەماڵان لەشاری حلە و گەڕەكی صەحە و ئەبو خستاوی دەستگیر كردووە". ووتیشی "هەردوو تۆمەتبارەكە گوازراونەتەوە بۆ بنكەیی پۆلیس تا ڕووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە". شایەنی باسە بەڕێوبەرایەتی پولیسی ئەو شارە لەماوەی ڕابردوودا توانیویەتی باندێكی دزی ماڵان دەستگیر بكات و دۆسەكەیان ڕەوانەیی دادگا بكات تا بەسزایی ڕەوایی خۆیان بگەن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە