بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە، پێشوازیكرد لە سیكرید كاخ وەزیری بازرگانی هۆڵەندا، كە پێشتر ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندابوو شارەزایی وڵاتەكەی بداتە عێراق لە بواری ئیدارەدانی ئاودا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەر دوو وڵات كراوە لە بوارە جیاجیاكاندا و بەروپێشبردنی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی و پشتیوانیكردن لە بەرنامەی چاكسازی ئابوری لە عێراقدا. لای خۆیەوە وەزیری بازرگانی هۆڵەندا تەئكیدیكردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە و بەخشینی بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتیوانیكردن لە دەستەبەركردنی هەلی كاركردن لە پرۆژە بچوكەكاندا.