قاهیرە – ا ه ع شێخی ئەزهەر ئەحمەد ئەلتەیب لەمیانی پێشوازیكردنی لە جێگری سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند: پەیوەندێكی مێژوویی لەنێوان عێراق و میسڕ دا هەیە كەلەسەر ئاستی مێژویی و ڕۆشنبیری عەرەبییە، سەنگی ئەو پەیوەندیەش پێویستە لەبەرژەوەندی گەلانی عەرەبی بەكار بهێنرێت. .پەیامنێری ئەلعراقیە لەزاری شێخی ئەزهەر تەئكیدی لەسەر پشتیوانی ئەزهەر بۆ یەكێتی گەلی عێراق و خاكەكەی و پاڵپشتی خۆیی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر و جیاكاری و پارچەپارچەكردنی عێراق دووپاتكردەوە و داوای لەگەلی عێراق كرد یەكڕیزی و تەبایی خۆیان بپارێزن و جارێكی تر عێراق بكەنە پێشەنگی وڵاتان و هەموویان كار بۆ ئاوەدانی ئەو وڵاتە بكەن. وئامادەیی هەموو هاوكاریكردنێكیشی نیشاندا بۆ بەدیهێنانی یەكێتی و ئارامی گەلی عیراق. لایی خۆیەوە عەلاوی هەڵوێستی شێخی ئەزهەری بەرز نرخاند كە ڕۆڵی هەبووە لە ڕوو بەڕوبونەوەیی ئەوهەوڵانەی كە پیلان گێڕی بوون لە دژی جیهانی عەرەبی، وتیشی گوتاری ئیمامی ئەكبەر لەلایەنی گەلی عێراقەوە پێشوازی گەرمی لێ كراووە.