نەینەوا – ا ه ع نەوفل سوڵتان ئەلعاكوب پارێزگاری نەینەوا، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند: زیاتر لە20دەزگایی خزمەتگوزاری لەقەزایی حەزەڕ كە دەكەوێتە باشوری موصل ئامادەكراون. ئەلعاكوب لە لێدوانێكی تایبەت دا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقیە(ا ه ع) ڕایگەیاند:"میلاكە ئەندازیاری و هونەریەكانی بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەكانی پارێزگایی نەینەوا بەهاوكاری كۆمپانیای فاوی ئەندازیاری دەستیان كردووە بەئاوەدانكردنەوەی دامودەزگا حكومیەكان كە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تێكدرابوون یاخود تەقێنرابوونەوە، لەكاتی پڕۆسەی ڕزگاركردنی قەزای ئەلحەزەڕ لەباشوری موصل". تەئكیدیشی كردەوە "20 دەزگای خزمەتگوزاری لەناویشیان نەخوشخانەی شارەكە دەكرێتەوە"، وتیشی "لەئێستادا میلاكەكان گەڕاونەتەوە سەر كار و دەزگا خزمەتگوزاریەكان".