بەغداد – ا ه ع محەمەد حەنوون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: پێنج شەممەی داهاتوو خولی دووەمی پێشانگای چاودێری تەندروستی هەمەلایەن دەكرێتەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. حەنوون بە ئاژانسی هەواڵی عیبَراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" پێشانگاكە لەلایەن كۆمپانیای گشتی پێشانگاكان و خزمەتگوزاری بازرگانی عێراقی سەربە وەزارەتی بازرگانی رێكدەخرێت و كۆپانیا نێودەوڵەتیەكانیش بەشداری فراوانی تێدا دەكەن، پێشانگاكەش بە چاودێری كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و سەندیكای پزیشكانی دادان لە عێراق و كۆمپانیای هیبە بەرێوەدەچێت". وتیشی " كۆمپانیای چەند وڵاتێك بەشدار دەبن ئەوانیش: ئەڵمانیا، توركیا، ئێران، هۆڵەندا، لەگەڵ كۆمپانیای وڵاتانی عەرەبی و ناوخۆیی تایبەت بە بواری تەندروستی".