هێزە ئەمنیەكانی لوبنان غازی فرمێسكرێژیان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانێك بەكارهێنا كە لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە لوبنان لە دژی بریارەكەی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل رێكخرابوو. خۆپیشاندەرانیش كە ئاڵای فەلەستینیان بەرزكردبویەوە رووبەرووی هێزە ئەمنیەكان بونەوە كە بووبوونە بەربەستی بەردەمیان بۆ گەیشتن بە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی عوكر لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.