نەینەوا – ا ه ع/شروق ماهر بەڕێوبەرایەتی شارەوانی پارێزگایی نەینەوا، ئەمڕۆ ڕۆژی دوو شەممە، ڕایگەیاند: خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ قەزایی شەنگال لەباكوری ڕۆژئاوای موصڵ گەڕایەوە. عەبدولقادر دخیل بەڕێوبەری شارەوانیەكانی پارێزگای نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی ئەلعراقیە(ا ه ع)ی ڕایگەیاند: "دەستیان كردووە بە گەڕاندنەوەی تەواوی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان و خزمەتگوزاریەكانی تر بۆ ئەو قەزایە، دوایی گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاوارەكان بۆ ناوچەكە". دەخیل وتیشی "لەئێستا دا لەتەواوی شەنگال مەڵبەندە تەندروستیەكان و نەخۆشخانەكان كراونەتەوە، دوایی ئەوەی ناوچەكە بەتەواوی لە تیرۆریستانی داعش پاككراونەتەوە".