بەغداد – ا ه ع كازم ئالعقابی سەرۆكی دەستەی خاڵە سنوریەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕایگەیاند ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ نەهێشتنی بەقاچاخبردن بەهەموو شێوەێك گرتۆتەبەر. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەێكی دەست ئاژانسی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەیی ڕاگەیاندنی دەستەی خاڵە سنوریەكان ڕایگەیاند: داهاتی بەندەری ئوم قەصڕی لەمانگی حوزەیراندا لە 25ملیار دینار زیاتربووە ئەوەش دوایی ئەوە دێت كە دەستەی خاڵەسنوریەكان ئەو ئەركەیان گرتۆتە ئەستۆ لە بەندەرەكاندا. وتیشی داهاتی گومرگی لە بەندەری ئوم قەصری باشوور لە كانونی دووەمەوە هەتا 30نیسان زیاتر لە 22ملیار دینار بووە ئەوەش بەر لەوەیی ئێمە ئەو ئەركە لە دویی مانگی ئایاری ساڵی 2018 وەرگرین. ئەلعقابی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ژمارەی بارهەڵگرەكان كە لەو خاڵەوە باردەكەن و دەردەچن 500بارهەڵگرە و دەسەڵاتی تەواومان بەسەر دەروازە ئاویەكاندا سەپاندووە و تەواوی دامودەزگا پەیوەندیدارەكانمان ناچاركردووە بەپێیی ڕێنمایەكان كار بكەن ئەو ڕێوشوێنانەش بۆ ڕێگرتن بووە لە گەندەڵی ئیداری و دارایی لە تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی خاڵە سنوریەكاندا.