بەغداد – ا ه ع ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار، دوا نیوەرۆی ئەمرۆ یەك شەممە، بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە میسر و سەردانەكەشی چەند رۆژێك دەخایەنێت. لە فڕوكەخانە قاهیرە عەلاوی لەلایەن دكتور موستەفا دمبولی سەروك وەزیرانی میسڕ و چەند گەورە بەرپرسی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ كرا,بەگوێرەیی بەیاننامەیەكی نوسینگەكەشی كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی ئەلعراقیە (ا ه ع) كەوتووە، بڕیارە لە چوار چێوەیی سەردانەكەیدا ئەیاد عەلاوی چاوی بە عەبد وئەلفەتاح سیسی سەروكی ئەو وڵاتە بكەوێت و گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە و بەهێزكردنی پەیوەندیەكان و كاركردنی عەرەبی هاوبەش و لەپێشینەی هەموویان فڵەستین بخەنە بەر باس و لێكوڵینەوە.