بەغداد – ا ه ع حسێن عادلی وتەبێژی لیستی نەسر تەئكیدیكردەوە ئەو هاوپەیمانییەی لە نێوان نەسر و سائیرون راگەیەندرا لە ئاكامی وتوێژ و هەوڵەكان بۆ لێكتێگەیشتنی قوڵا سەرچاوەی گرتووە. عادلی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" خوازیارن و كار دەكەن ببێتە سەرەتایەك بۆ كوتلەیەكی گەورەتری ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو هاوپەیمانێتیەش وەك بەرزكردنەوەی سیاسی وایە دوای ئەو لێكتێگەیشتنەكان بۆ بنیاتنانی قۆناغی داهاتوو هاتە ئاراوە". وتیشی" كرانەوە و ئەو گفتوگۆیەی لەنێوان سەرجەم كوتلەكاندا هەیە بۆ دیاریكردنی بنەما و هەیكەلی قۆناغی داهاتووی سیاسیە لە نێویشیاندا ئیدارەدانی دەوڵەت و دۆسیەكانی". لەلایەكی ترەوە عادلی لەبارەی هەڵوێستی لیستی نەسر لەبەرامبەر درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند: "لیستی نەسر پێی وایە پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەران جۆرێكە لە پێچەوانەی دەستور، ئەو پێشینەیەشمان لەساڵی 2010دا هەیە كاتێك وادەی پەرلەمان كۆتاییهات و حكومەت بۆ ماوەی نۆ مانگ بەردەوامبوو بەپێی چوارچێوەی پەرلەمانی، لەوكاتەشدا هەموو لایەك لەسەر ئەوە كۆكبوون كە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەستوری نییە"، راشیگەیاند "دادگای فیدڕاڵی خاڵی یەكلاكەرەوەی ئەو پرسەیە".