بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی نوێنەرانم، ئەمرۆ یەك شەممە دوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنی نائاسایی بەسەرۆكایەتی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆتایی بە گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیاری هەموای چوارەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 45 بۆ ساڵی2013 هێنا كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرابوو. ئەوەش لە كاتێكدایە هەینی ڕابردوو لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنەكان كرا. كۆتایی ئەم مانگەش تەمەنی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی دێت و بەهۆی هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانیش پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەوێتە دوای ئەو وادەیە، هەر بۆیە پەرلەمان دەیەوێت لەڕێگەی یاسایەكەوە تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە.