ئەنبار – ا ه ع هێزە ئەمنیەكانی سەر بە پرۆسەكانی ئەنبار، ئەمرۆ یەك شەممە، لە میانی هەڵمەتێكدا لە خۆرهەڵاتی ئەو شارە دەستی بەسەر 40 بۆمبی چێندراودا گرت. عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" ئەو بۆمبانە مادەی ئامۆنیای تێدابووە و توانراوە چارەسەر بكرێت". وتیشی" هێزەكانیان لە بازگەی سقور 2 داواكراویان دەستگیر كردووە، لەمیانی هەڵمەتێكیشدا لە ناوچەكانی مەتاری و توزیع جدیدە كێڵگەیەكی مینیان دۆزیوەتەوە".