بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە هەوڵی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز دەدەن كە لەلایەن پەرلەمانەوە پشتیوانی لێبكرێت بەمەبەستی پاراستنی سەركەوتنەكان، هاوكات ئیدانەی پرۆسەی ساختەكاری كرد لە هەڵبژاردنەكەدا. عەبادی لەمیانی بەشداریكردنی لە چلەی ماتەمینی شێخ كەریم خەقانی لە پارێزگای نەجەف، ئاماژەی بە ئازایەتی ئەو شەهیدە كرد كە بەشداری زۆرینەی جەنگەكانی كردبوو وە راستگۆ بوە تا شەرەفی شەهیدبوونی بەدەستهێنا، عەبادی وتیشی لەسەرجەم بۆنەكاندا ستایشی شەهیدان دەكەن و بە گیانفیدایی ئەوان سەركەوتن بەسەر تیرۆر بەدیهات. سەرۆك وەزیران وتیشی "ئەو بەربەسانەی روبەروی حكومەت بونەتەوە لە تیرۆریستانی داعش گەورەترنین". تەئكیدیشیكردەوە "رێگە نادەن عێراق بۆ دواوە بگەرێتەوە"، داوای یەكگرتووییشی كرد هاوشێوەی یەكگرتویی لە شەڕی دژ بە داعش كە دەستیان خستە ناو دەستی یەكتر، وتیشی ناكۆكیە سیاسیەكان هۆكاری هاتنی داعش بوون".