بەغداد – ا ه ع زیا ئەسەدی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی موقتەدا سەدر، ئەمرۆ شەممە، دوایكرد وەزیری پەروەردە و بریكارەكانی دەستلەكاربكێشنەوە، دوای دزەپێكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی وانەی ئیسلامی بۆ شەشی ئامادەیی. ئەسەدی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" وەزیری پەروەردە و بریكارەكانی بەرپرسن لەدزەپێكردنی پرسیارەكان و داوادەكەن دەستلەكاربكێشنەوە"، وتیشی "داوا دەكرێت سەرۆك وەزیران وەزیری پەروەردە و بریكارەكانی رەوانەی لێكۆڵینەوە و نەزاهە بكات".