بەغداد – ا ه ع فرۆكە جەنگیەكانی عێراق لەجۆری F16 بۆردومانی كۆبونەوەیەكی سەركردەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی هیجین لەناو خاكی سوریا كرد و لەئاكامدا 45 تیرۆریست كە ژمارەیەكیان سەركردەن كوژران. فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی فەرمانەكانی حەیدەر عەبادی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری و بەهەماهەنگی و سەرپەرشتی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان، فرۆكە جەنگیەكان لەجۆری F16 ی عێراق گورزێكیان لە كۆبونەوەیەكی سەركردەكانی داعش لە خانوویەك كە بەسترابویەوە بە تۆنێلێكەوە لە ناوچەی هیجین لەناو خاكی سوریا وەشاندوە". هەر لە بەیاننامەیەكدا هاتووە:" لە پرۆسە سەربازییەكەدا كە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری جێبەجێكرا ئامانجەكە بە تەواوی وێرانكرا و لەئاكامدا 45 تیرۆریستی داعش كە لەنێویاندا بەناو وەزیری دۆسیەی جەنگ و- جێگرەكەی و – سەربازی جزیرە و – یەكێك لە ئەمیرەكانی راگەیاندن و بەرپرسی پۆستەكانی تاوانبار ئەبوبەكر بەغدادی و – ئەندامێكی لیژنەی كۆمسیۆن و فەرماندەی پۆلیسی داعش و تیرۆریستێكی تر كە پلەی باڵای لەناو رێكخراوی قاعیدە هەبووە كوژراون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە