هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمرۆ یەك شەممە كیوماڵی ناوچە سنوریەكانی نێوان عێراق و سوریا دەكەن و هێزی پێویستیان لە ناوچەكەدا جێگیر كردوە بۆ بەرگرتن لە دزە كردنی تیرۆریستان لە خاكی سوریاوە بۆ ناو عێراق. لە بەیاننامەیەكدا بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی حەشدی شەعبی رایگەیاند هێزەكانیان دەستدەكەن بە لێدانی خەندەق و دروستكردنی بەربەست لەگەڵ بڵاوكردنەوەی مەفەرزە لەناوچە سنوریەكان بەمەبەستی بەرگتن لە دزەكردنی تیرۆریستان. لای خۆیەوە ئەبو عەلی بەسری فەرماندەی پرۆسەكانی حەشدی شەعبی رایگەیاند دوابەدوای تەواوبوونی پرۆسە سەربازییەكان و كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچە سنوریەكانی نێوان عێراق و سوریا هێزەكانیان دەستیانكردوە بە كیوماڵكردنی ناوچە سنوریەكان.