بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، ئەمرۆ چوار شەممە، داوای لە كومەت و لاینە پەیوەندیدارەكان كرد، هاوكاری و قەرەبووی ئەو خێزانانە بكەنەوە كە لەتەیقینەوەكەی مەدینە سەدر زەرەرمەنمد بوون. عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" لەكاتێكدا كە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەلایەن حكومەتەوە بۆ بەدواداچوون بۆ هۆكاری تەقینەوەكەی مەدینە سەدر و گەڕان بە دوای تێوەگلاوان لەو تەقینەوەیە بەرز دەنرخێنین، لەهەمانكاتدا داوا دەكەین چاو بە چارەنوسی ئەو كەسانەشدا بخشێنرێتەوە كە لەو تەقینەوەیە زەرەرمەند بوون"، ئاماژە بەوەش دەكات "ژمارەیەكی زۆری ژنان و منداڵان بەهۆی تەقینەوەكە بێ ماڵ و حاڵا بوون". بەیاتی "داواشی لە حكومەت كرد لیژنەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو خێزانانە پێكبهێنرێت كە خانووەكانیان بە هۆی تەقینەوەكەوە روخاون یان زیانیان پێگەیشتووە".