بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدیكردەوە لەسەر پەرۆشی پەرلەمان بۆ پاراستنی دەنگی هاوڵاتیان لەرێی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی یاسایی. نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" جبوری لەگەڵ دۆگلاس سێلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق گۆفتوگۆیان سەبارەت دوا گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنیەكانی عێراق و ناوچەكە كرد، لەگەڵ دۆسیەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و هەوڵی لایەنە سیاسیەكان لەو چوارچێوەیەدا". هەر لە بەیاننمامەكەدا هاتووە، جبوری رایگەیاندووە:" ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی راستكردنەوە پرۆسەی هەڵبژاردن دەدات لەرێی رێوشوێنە یاساییەكانەوە بەجۆرێك رێگە بە فیرۆدانی دەنگی هاوڵاتیان نەدرێت"، وتیشی" كوتلە سیاسیەكان هەوڵ دەدەن بۆ گەیشتن بە بۆچونێكی هاوبەش و ڕوون بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كە نوێنەری هەموو لایەك لەخۆبگرێت بەبێ جیاوازی".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات