بەغداد – ا ه ع دكتۆر سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان لەگەڵ دانایی فەر بەرپرسی دۆسیەی ئابوری عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارەكانی ئابوری وەبەرهێنان و رێگەكانی بەروپێشبردنیان كرد. نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هەر دوولا تاوتوێی چەند پرسێكی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێدانی كارەبا لەلایەن ئێرانەوە بە عێراق كرد لەگەڵ دۆسیەی كۆنترۆڵی جۆری". ئاماژەی بەوەشكرد "هەردوولا تەئكیدیان كردوەتەوە لەسەر گرنگی یەكلاییكردنەوەی تەواوی دۆسیەكان لەرێی لیژنە هاوبەشەكانەوە بە تایبەت لەبواری پێدانی كارەبا بە عێراق".