عێراق وەجبەی دووەمی فرۆكە جەنگیەكانی لە كۆریای باشور وەرگرت

  • 12-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: وەجبەی دووەمی فرۆكەی جەنگی تی 50ی لە كۆریای باشور وەرگرتووە. فەرماندەیی هێزی ئاسمانی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" 6 فرۆكەی جەنگی لەجۆری تی 50 لە كۆریای باشور وەرگرتووە". وتیشی" ئەو 6 فرۆكەیە لەچوارچێوەی وەجبەی دووەمی گرێبەستەكەیانە بۆ كڕینی فرۆكەی جەنگی لە كۆریای باشور".