بەغداد – ا ه ع كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: داهاتی لە گەشتەكان و ئەو خزمەتگوزاریانەی كارمەندەكانی پێشكەشی كردوون زیادی كردووە. لەو بارەیەوە وەزارەتی گواستنەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق داهاتی زیادیكردوە لە رێی گەشت و ئەو خزمەتگوزاریانەی كارمەندەكانی پێشكەشی كردوون بۆ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان لەنێو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد". لای خۆیەوە میران فەرید بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندوە: "ئەو داهاتەی كە لەمانگی ئایاردا دەستیان كەوتووە بەپێی رێكەوتننامەكان گەیشتوەتە (191.728) هەزار دۆلار".