بەغداد – ا ه ع نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ دوو شەممە، لەمیانی پێشوازیكردنی لە یان كۆبیش نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، گفتوگۆ كراوە دەربارەی دوا پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسی عێراق و كێشەكانی كە ڕووبەڕووی هەڵبژاردنەكە بووەتەوە و چارەسەركردنیان بەپێی دەستور. مالیكی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كردووە لە یان كۆبیش نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لە دیدارەكەشدا گفتوگۆ كراوە دەربارەی دوا پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسی عێراق و كێشەكانی كە ڕووبەڕووی هەڵبژاردنەكە بووەتەوە. لای خۆیەوە مالیكی رایگەیاندووە پێكهێنانی حكومەت بەبێ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە شانبەشانی هەڵبژاردنەكان دروستبووە كارێكی نەخوازراوە و ڕەتیدەكەنەوە.