دۆحە – ا ه ع دەزگاكانی راگەیاندنی قەتەر ستایشی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنەیان كرد كە دوێنێ یەك شەممە، موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و شێخ حەمەد بن سامر ئال سانی سەرۆكی دامەزراوەی قەتەر بۆ راگەیاندن واژۆیانكرد. لەوبارەیەوە رۆژنامە سەرەكیەكانی قەتەر گرنگییان بە روداوەكەدا و بە قۆناغێكی نوێ لەبواری هاریكاری راگەیاندن لەقەڵەمیاندا.