بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: ئەو دادوەرانەی بۆ بەرێوەبردنی ئەركی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دیاریكرابوون كۆبوونەوە و سەرۆك و جێگری ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنیان دیاریكرد. لای خۆیەوە دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: " ئەو دادوەرانەی بۆ گرتنە ئەستۆی ئەركی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دیاریكرابوون لە كۆبوونەوەیەكیاندا سەرۆك و جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنیان دیاری كرد". وتیشی "هەر لە كۆبوونەوەكەدا بریاردەری ئەنجومەنی كۆمسیۆن و وتەبێژ دیاریكران، داواش لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان كرا سێ دادوەر بۆ بەرێوەبردنی نوسینگەكانی كۆمسیۆن لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دیاری بكات.