بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، سەرۆكایەتی لیژنەی باڵای وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوەی كرد. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: لەمیانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە وەبەرهێنان لە بەندەری گەورەی فاودا كرا و ئەو عەرزانەی پێشكەشكراون لەگەڵ وادەی تەواوكردنی و كۆتاییهێنان بە قۆناغی وتوێژ لەلایەن لیژنەی گفتوگۆ بۆ دیاریكردنی یەكێك لە عەرزەكان. وتیشی لیژنەكە گفتوگۆی كردوە سەبارەت بە پرۆژەی رێگای سەرەكی جەیش و نوسراوێكی وەزارەتی پلاندانی پەسەندكردووە سەبارەت بە هەڵكردنی گلۆپی سەوز بۆ دەستەی وەبەرهێنان تا مۆڵەت بە وەبەرهێنانی راستەوخۆ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە بدات، ئاماژەی بەوەشكرد لیژنەكە گفتوگۆی سەبارەت بە تەواوكردنی پاڵاوگەی كەربەلا كردووە و پلانێكی وەزارەتی نەوتی پەسەندكردووە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە تەواوكردنی چەند پرۆژەیەكی تریش كراوە لە بواری وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوە بەو جۆرەی قۆناغی داهاتوو پێویستیەتی.