دۆحە – ا ه ع موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ یەك شەممە، لە دۆحە لەگەڵ حەمەد بن سامر ئال سانی سەرۆكی دامەزراوەی قەتەر بۆ راگەیاندن تاوتوێی پەیوەندی راگەیاندنی نێوان هەر دوو وڵاتیان كرد. لە میانی دیدارێكدا كە شێخ عەبدولرەحمان بن حەمەد ئال سانی سەرۆكی جێبەجێكاری دامەزراوەی قەتەر بۆ راگەیاندن ئامادەی بوو، تاوتوێی پەیوەندی راگەیاندنی نێوان هەر دوو وڵات كرا. هەر لەو دیدارەدا یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بواری راگەیاندن لەنێوان هەر دوولا واژۆ كرا، كە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری و كەرەستەی راگەیاندن لەخۆ دەگرێت، سەرباری راهێنانی كارمەندانی راگەیاندنی تۆڕی راگەیاندنی عێراق بەشێوەیەكی گشتی و كەناڵی عێراقییەی وەرزش بەتایبەتی لەواری پیشەیی و هونەریدا. هەردوو لاش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان دامەزراوەی قەتەر بۆ ڕاگەیاندن و تۆڕی راگەیاندنی عێراق لەرێ كاراكردنی بەندەكانی ئەو یاداشتنامەی واژۆیان كردووە بەو شێوەیەی بەرژەوەندی هەردوو لای تێدایە.