بەغداد – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە ئەو ئاگرەی لەكۆگایەكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەبەری رەسافەی شاری بەغداد كەوتەوە كۆنترۆڵكرا. لای خۆیەوە لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەوتی ناوخۆ لە لێدوانێكیدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچوونی بۆ كرا، رایگەیاند:" ئاگرەكە نەگەیشتوەتە 3 كۆگای گرنگی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، كە گرنگترین دۆسیەكانی تێدا هەڵگیراوە". وتیشی رەنگە ژمارەیەك سندوق دوچاری سوتان بوبن، تەئكیدیشیكردەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و رێگە نەدراوە بگاتە كۆگانی تر.