هێزە ئەمنیەكان لە موسڵ دەستبەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنی و بۆمبی چێندراودا دەگرن

  • 10-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزە ئەمنیەكان لەچەند ناوچەیەكی شاری موسڵ دەستیان بەسەر برێك چەك و تەقەمەنی و بۆمبی چێندراودا گرت. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری رەگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ یەك شەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری لەیەكێك لەماڵە چۆڵەكانی ناوچەی سەلام دەستیان بەسەر برێك چەك و تەقەمەنیدا گرت". وتیشی "هێزێكی تریش دەستی بەسەر بۆمبێكی چێندراودا گرت كە دروستكراوی ناوخۆییە لەگەڵ برێك چەك و تەقەمەنیدا لەماڵی تۆمەتبارێك لە ناوچەی هەرماتی شاری موسڵا". ئاماژەی بەوەشكرد "لەگوندی نەمرودیش تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردوە كە تێوەگلاوە لە كردەوە تیرۆریستیەكان".