ئەنجومەنی دادوەری ئەو دادوەرانەی دیاریكرد كە جێگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەگرنەوە

  • 10-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ یەك شەممە 9 دادوەی دەستنیشان كرد بۆ سەرپەرشتی كردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان. پێشتریش ئەنجومەنی نوێنەران یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارە 45ی ساڵی 2013ی دەركرد، بەپێی یاساكە كۆمسیۆنی لەكارخست و هەروەها جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بە رێژەی سەدا 100 لە یاساكەدا جێگیر كردووە. یاساكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووە كە 9 دادوەری نوێ بۆ سەركردایەتی كردنی كۆمسیۆنەكە دابمەزرێنێت.