بەغداد – ا ه ع عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ، ئەمرۆ شەممە، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد یاسایەك بۆ كاراكردنی مادەی 18ی دەستور دەربكەن كە تایبەتە بە پوچەڵكردنەوەی رەگەزنامەی بیانی ئەو كەسانەی پۆستی سیادی و ئەمنی وەردەگرن. بەیاتنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران یاسایەك بۆ بوونی دوو ڕەگەزنامەیی ئەو كەسانە دەربكات كە پۆستی سیادییان هەیە وەك ئەوەی لەفەقەرەی چواری مادەی 18ی دەستوردا ئاماژەی پێداوە كە دەڵێت ( رێگە بە عێراقی دەدرێت دوو ڕەگەزنامەی هەبێت، ئەو كەسانەش كە پۆستی سیادی و ئەمنی بەدەستدەهێنن پێویستە رەگەزنامەی بیانی بەدەستهاتوو پوچەڵبكەنەوە، ئەوەش بە یاسا رێكدەخرێت)".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە