بەغداد – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە بەغداد، ئەمرۆ شەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی كرد كە هەر یەك لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرانی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پارت و كوتلە سیاسیەكانی لەخۆگرتبوو. سەرۆكایەتی كۆمار لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆی راشكاوانە كرا سەبارەت بە بارودۆخ و ئەنجامی هەڵبژاردن، لەگەڵ هەمواری یاسای هەڵبژاردن كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەراوە كرا و لەگەڵ كاردانەوەكانی هەمواری ئەو یاسایە”. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە" زۆرینەی ئامادەبوان تەئكیدیانكردەوە لەسەر كاركردن بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی سیاسی و رێزگرتن لەدەنگی هاوڵاتیان و پابەندبوون بە یاسا و دەستوور و پتەوكردنبی بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان و چارەسەركردنی كێشەكان بەبێ رودانی هیچ فەراغێكی دەستوری.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە