پۆتن لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ رۆحانی: لەگەڵ ئێران هاوكاردەبین بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا

جیهانی
  • 9-06-2018, 00:00
  • +A -A

    مۆسكۆ – بودواداچوون – ا ه ع ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا تەئكیدیكردەوە هاوكاری نێوان روسیا و ئێران لەچارەسەكردنی قەیرانی سوریا بەرهەمی هەبووە. پۆتن لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، لەپەراوێزی لوتكەی شەنگەهای كە لەچین بەرێوەدەچێت، رایگەیاند بەشێوەیەكی سەركەوتوو هاوكاردەبن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا، وتیشی لێرەش بابەتی پپێویست لەئارادایە كە قسەی لەبارەوە بكەن چونكە ئەنجامی بەدیهاتوویان پێیە، وتیشی پێشوازی لەهەردەرفەتێكی كاری هاوبەش دەكەن. لای خۆیەوە حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران تەئكیدیكردەوە ئەنجامی هاریكاری نێوان ئێران و روسیا سەبارەت بە دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە بەرهەمداربووە و رۆژ بەرۆژیش لەبەروپێشچوندایە.