بەغداد – ا ه ع عێراق لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی گەڕانەوەی خاوەندارێتی رۆژنبیری بۆ وڵاتی راستەقینەی خۆی، كە لە پاریس بەرێوەچوو، بەڵگەی موڵكایەتی سەبارەت بە دەستنوسێكی جولەكە پێشكەش كرد كە دزراوە و براوەتە ئیسرائیل. لای خۆیەوە موسەنا عەبد داود بەرێوەبەری بەشی گەڕانەوەی شوێنەوارەكان لە دەستەی گشتی شوێنەوار لە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەوار و سەرۆكی وەفدی عێراق، بە پێی بەیاننامەیەك كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: بەڵگەی تەواویان سەبارەت بە دەستنوسێكی عێراقی خستوەتەڕوو كە لەلایەن سەربازێكی ئەمریكیەوە دزراوە و بەقاچاغ براوەتە ئێران لەوێشەوە ڕەوانەی ئیسرائیل كراوە.