لەخۆرئاوای بەغداد دەستبەسەر چەند جۆرێكی تەقەمەنیدا گیرا

  • 8-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند لە خۆئاوای بەغداد دەستیان بەسەر بڕێك بۆمبی چێندراو و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكانی سەربە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە ناوچەكانی كویتیین و جەنابیین لە خۆرئاوای بەغداد، هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان ئەنجامداوە و لە ئاكامدا 10 بۆمبی چێندراو و 7 گوللە هاوەنی جۆراوجۆر و چەندین تەقەمەنیەكدا گرتووە. وتیشی هێزە ئەمنیەكان بەبێ هیچ زیانێك تەواوی تەقەمەنیەكانیان گواستوەتەوە.