تایبەت – ا ه ع ئەحمەد حەدیدی ئەندامی ئەنجومەنی پاریبَزگای نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، رایگیەیاند: 130 خێزانی ئاوارە لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕاونەتەوە پارێزگای نەینەوا. حەدید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: 130 خێزانی مەسیحی گەڕاونەتەوە قەزای حەمدانیە و ناحیەی قەرەقوش دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئاوارە ببون بەهۆی تیرۆریستانی داعشەوە. وتیشی چەند خێزانێكی تری ئاوارە ماون بگەرێنەوە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەشتی نەینەوا ئەوەش دوای گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەكە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە