بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی رایگەیاند مافی یاسایی و دەستوری خۆیان بەكاردەهێنن و تانە لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن ژمارە (45) بۆ ساڵی 2013 دەدەن بەو پێیە چەند پێشێلكاریەكی تێدایە. كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" بڕیارەكەی پەرلەمان نایاساییە و دژە بە دەستور و یاسای كۆمسیۆنی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٠٧ بۆیە ڕەتیدەكەنەو". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە" لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا هاوكاری تەواوەتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەن بۆ ئەوەی كارەكانی بە پێی دەستور بكات و دژیش نین بە بژاردنەوەی دەنگەكان بە دەست". دەشڵێت:"كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، "ئێمە كەمتەرخەم نەبووین و بە شێوەیەكی یاسایی كارەكانمان كردووە و لێكۆڵینەوەمان لەگەڵ هەموو ئەو كەسانە كردووە كە ئەركەكانیان جێبەجێنەكردووە.