بەغداد – ا ه ع وەزارەتی تەندروستی و ژینگە هەوڵی كاراكردنی یاسای قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لە دامودەزگاكانی حكومەت دەدات لەرێی لیژنە هاوبەشەكانی سەر بە لیژنەی باڵای روبەرووبونەوەی زیانەكانی جگەرەكێشان. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە،هاتووە: عەدیلە حەمود حسێن وەزیری تەندروستی و ژینگە لەگەڵ ئیحسان جەعفەر بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی تاوتوێی كاراكردنی یاسای قەدەغەكردنی جگەرەكێشانیان لە دامودەزگاكانی حكومەت كردوە لەرێی لیژنە تایبەتەكانەوە.