بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، فەرمانی لێكۆڵینەوەی بەپەلەی بۆ تاوانەكەی مەدینە سەدر دەركرد. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی فەرمانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەركردوە لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەتاوانەكەی مەدینە سەدر بكات و رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو لایەنانە بگرێتەبەر كە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە". هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە " سەرۆكی پرۆسە سەربازییەكان و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكان هەستن بە هەڵمەتێكی پشكنینی فراوان لە ناو شار و دەرەوەی شارەكان بۆ دەستبەرداگرتنی ئەو چەك و تەقەمەنییانەی كە لەلایەن چەند لایەنێكەوە نێردراوەتە نێو شار و دەرەوەی شار، ئەو لایەنانەش بەرپرسیارێتی یاسایی و دادوەرییان لەئەستۆ دەبێت".