بەغداد – ا ه ع وەزارەتی دەرەوە، ئەمرۆ پێنج شەممە، رەتیكردەوە دیبلۆماتێكی سعودیەی بەتۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردن دەركردبێت. لای خۆیەوە ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: ئەو هەواڵەی كە لەلایەن ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە ڕاستیەوە كە گوایە بە تۆمەتی دەستوەردانی لەهەڵبژاردن دیبلۆماتێكی سعودیە لە عێراق دەركرابێت.