بەغداد – ا ه ع وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو بەئامادەبوونی باڵیۆزی هۆڵەندا كۆبونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ شارەزایانی پەیماگای هۆڵەندی ئەنجامدا. لەوبارەیەوە وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: لەكۆبونەوەكەدا وتوێژیان سەبارەت بە نوێكردنەوەی لێكۆڵینەوە ستراتیجیەكان كردووە، لەو بارەیەشەوە شارەزانیانی هۆڵەندی پێشنیاری پێداچوونەوەیان بە لێكۆڵینەوەكانی تایبەت بە ئاو و زەوی عێراق كرد. پێشتریش د. حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كردبوو لە ماتس ولترز باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و هەر دوولا تاوتوێی رێگەكانی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵاتیان كرد.